مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەیەوێت جارێكی دیكە ببێتەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئاشكراشی دەكات كە هەوڵەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەستپێكردووە .
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی”مەیادین”ی عێراقی لە بارەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیاند “چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات و لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی لەسەر دەدرێت.”
سوودانی خواستی خۆشی ناشارێتەوە كە جارێكی دیكە دەیەوێت ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران و دەڵێ “دەمەوێت ببمەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ خولی دووەم، ئەمە تەنیا خواستێكی تایبەتی خۆم نییە، بەڵكوو ئامادەكارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی دەستمان پێكردووە.”
سەبارەت بە گرووپە چەكدارەكانیشەوە، سوودانی داماڵینی چەكی گرووپەكان بە بڕیارێكی نیشتمانیی عێراقیی ناوی دەبات و دەشڵێت كە بەشێكە لە بەرنامەی كارەكانی.

































































