ئادار عەبدولڵا
توێژەران ئاشکرای دەکەن کە چوار تەمەن –٩، ٣٢، ٦٦ و ٨٣ – ئەو خاڵانەن کە سەرەکیترین گەشەکردنی مێشک تێیدا ڕوودەدات.
ماڵپەڕی جیهانی : ALJAZEERA توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە تەمەنی هەرزەکاری دەتوانێت تا تەمەنی ٣٢ ساڵی بەردەوام بێت، چونکە مرۆڤ لە تەمەنی نزیکەی ٩، ٣٢، ٦٦ و ٨٣ ساڵیدا چوار “خاڵی وەرچەرخان”ی سەرەکی لە گەشەکردنی مێشکدا دەگرێت. توێژینەوەکە لە گۆڤاری (Nature Communications) بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی ٤ هەزار سکانی مێشکی بەشداربووانی پشکنیوە کە تەمەنیان تا ٩٠ ساڵی بووە. توێژەران بە بەکارهێنانی ئەم زانیاریانە نەخشەی گەشەکردنی مێشکیان داڕشت و بۆیان دەرکەوت کە مرۆڤەکان بە پێنج “قۆناغی مێشک”دا تێدەپەڕێت – و لەناو ئەواندا، چوار خاڵی وەرچەرخانی بەرچاوی ژیان لەگەڵ گەشەکردن و پێگەیشتن و دابەزینیان، هەروەها بۆیان دەرکەوتووە تا تەمەنی ٣٢ ساڵی کەسایەتی و زیرەکی مرۆڤ “فلات” و سەقامگیر دەبێت بەپێی توێژینەوەکە، گەشەکردنی مێشک و پیربوون پێنج قۆناغی جیاوازیان بەسەردا دێت:
منداڵی – لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی نۆ ساڵان
هەرزەکاری – لە نۆ ساڵەوە تا ٣٢ ساڵ
تەمەنی گەورەیی – لە ٣٢ ساڵەوە بۆ ٦٦ ساڵ
پیربوونی زوو – لە ٦٦ بۆ ٨٣ ساڵ
درەنگ پیربوون – لە ٨٣ ساڵەوە بەدواوە
لەگەڵ گونجاندنی مێشک لەگەڵ دەوروبەر و بارودۆخە نوێیەکانی نێوان لەدایکبوون و پیری، و گۆڕانکارییەکان بە پێشهاتەکانی وەک باڵغبوون، سەقامگیربوونی کەسایەتی، “ڕێکخستنەوە” و دابەزین دەناسرێتەوە.


































































