زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردەوە: “ئەو شەپۆلە بەفربارینەی سنووری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار( پلەی ژێر سیلیزی) چۆمان و ناحیەکانی، بە ڕاوێژی شارەزاییانی کەشناسی، کە مەترسی لەسەر هاتوچۆکردن بە ناشارەزایی بۆ سنورەکەمان ، بەهۆی بەستەڵەکی شەقام و ڕێگاکان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لەو کەشەدا، بەبێ شارەزابوونیان بێ زنجیرو ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنوورمان نەکەن، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو دوای ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا ڕووبکەنە نێو بەفرو چێژ لە جوانییەکانی نێو بەفری باڵەکایەتیی وەربگرن،بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران خەریکی پاککردنەوەی ڕێگاکانن، بەردەوامیش دەبن لە کارەکانیان هیوادارین شوفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆبن ، تاوەکو تیمەکان بتوانن ئەرکەکانیان رانپەڕێنن.

































































