ئەم هەفتەیە فەرمانبەرانی هەرێم مووچە وەردەگرن
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، ڕێکارەکانی ناردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست پێ بکەن و ئەگەر ڕێکارەکان تەواو بن، هەر سبەینێ مووچەکە دەنێردرێت. ئەگەر نا، دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە.
هاوکات، موزهیر محەممەد ساڵەح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ـی گوت: داهاتیی گشتیی ئێستای عێراق بەشی پێداویستییە سەرەکییەکانی حکوومەت، لە سەرووی هەموویانەوە مووچە و چاودێرییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات؛ کە مانگانە، دەکەنە نزیکەی هەشت تریلیۆن دیناری عێراقی.

































































