شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
گووگڵ بڕیارە دوای چەندین ساڵ توانای گۆڕینی ناونیشانی ئیمەیڵەكان چالاك بكات؛ واتە دەتوانیت ناوی بەكارهێنەری ئیمەیڵەكەت بگۆڕیت (ئەو بەشەی پێش @gmail.com) بەبێ ئەوەی ئەكاونتێكی نوێ دروست بكەیت.
ئیمەیڵە كۆنەكە ناتوانرێت بسڕدرێتەوە. ناونیشانی پێشوو وەكو ئەلیاس دەمێنێتەوە، و هەموو ئیمەیڵەكان بۆ هەردوو ناونیشانی كۆن و نوێ دەنێردرێت، وە دەتوانیت بە هەردوو ناونیشانەكە بچیتە ناو ئەكاونتەكە.
هیچ زانیارییەك ناسڕدرێتەوە. وێنە و ئیمەیڵ و فایل و داتاكانی تری ئەكاونتەكان بە تەواوی وەك خۆیان دەمێننەوە.
هەر بەكارهێنەرێك دەتوانێت سێ جار ناونیشانەكەی بگۆڕێت و دوای هەر گۆڕانكارییەك، تا ١٢ مانگ ناتوانرێت ناونیشانە نوێیەكە بگۆڕدرێت یان بسڕدرێتەوە.

































































