پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی عەیارەکانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر مسقاڵێک بڕی دوو تا سێ هەزار دینار ڕووی لە بەرز بووەتەوە.
بەم شێوەیەی خوارەوە .
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 423,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 388,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =370,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 317,000 دینارە.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە دوێنێ بەهای ئۆنسەش ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا 1753 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.”