روانگەی “ئیکۆ عێراق” لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کرد، کۆی بەرهەمی نەوتی عێراق لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار و 470 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 30.8% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی ئامارەکان، تێکڕای بەرهەمی رۆژانە چوار ملیۆن و 30 هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا لە 2024دا چوار ملیۆن و 190 هەزار بەرمیل بووە.
روانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵدا بەرهەمهێنان زیادی کردووە و هۆشداری دەدات کە پشتبەستن بە تەنها یەک سەرچاوەی داهات، ئابووری عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت.


































































