مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەنگۆی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووایە، توركیا جورئەتی پەلاماردانی نەدەبوو،”
فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ كەناڵی العربیە دەڵێت “تۆمەتباركردنمان لەلایەن توركیاوە، بەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سووریا، ئەوان بە خۆشیان باش دەزانن ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووایە، جورئەتی ئەوەیان نەدەكرد پەلامارمان بدەن،”
شامی ئاشكراشی دەكات “پێش كۆتایی ئەمساڵ ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەكات، بە ئامادەبوونی ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و هەندێك وڵاتی عەرەبی.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە “داواكاریی هەسەدە تەنیا نا ناوەندی نییە، بەڵكوو شێوازی حوكمڕانی و بەشداری تەواوی سوورییەكانە لە ئیدارەدانی وڵاتەكەیان.”

































































