ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كۆتایین هەفتەی ئەم ساڵە، لەسەر ئاستی جیهان و عێراق نرخی زیڕ بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە.
نرخی ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٥٣٥ دۆلارە، ئۆنسەیەک ٣١،١٠٠ غرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی جۆرەکانی زیڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە یەک ملیۆن و ٣٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە یەک ملیۆن و ٢٦ هەزار هەزار دینار بوو،
– نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە ٩٤٥ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٤٠ هەزار دینار بوو.
– نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٩٠١ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٨٩٦ هەزار دینار بوو .
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨ بە ٧٧٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٧٦٨ هەزار دینار بوو.

































































