رادیۆی “مۆنتیکارلۆ” لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە پلانی حکومەتی عێراق بۆ سنووردارکردنی چە.ک لەدەستی میليشـ.ـیاکان و داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان، رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی ئاڵۆز بووەتەوە، کە گرنگترینیان ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
بەپێی راپۆرتەکە، سێ هۆکاری سەرەکی وەک بەربەست لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا دەبینرێن:
- کارگە نهێنییەکان: بوونی چەندین کارگەی نهێنیی دروستکردنی د.رۆن و موو.شەک، کە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق زانیارییان لەسەر شوێنەکانیان نییە.
- هەڵوێستی سوپای پاسـ.ـداران: ناڕەزایەتی توندی سوپای پاسدارانی ئێران بەرامبەر بڕیاری چەکدانانی ئەو گرووپانە.
- چەکدارە بیانییەکان: بوونی سەدان چەکداری بیانی لەناو گرووپەکاندا، بەتایبەت چەکدارانی “فاتیمـ.ـیون”ی ئەفغانی و ئەندامانی سوپای پاسـ.ـداران کە لە سووریاوە گوازراونەتەوە بۆ عێراق.
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق کەوتووەتە گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ تاران، بۆ ئەوەی ئێران ڕازی بێت گرووپە میلیـ.ـشیاکان چە.کەکانیان دابنێن.

































































