بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان کە لە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراقەوە بڵاوکراونەتەوە، دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا (CIA) بڕیارێکی کتوپڕی دەرکردووە سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەم بڕیارە توندە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەگرێتەوە، بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە. ئاماژە بەوە دراوە کە لیستەکە ناوی نزیکەی 125 سەرکردەی باڵای لایەنە سیاسییەکان و فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی
شەعبی تێدایە.
تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق یان باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە ڕەسمی ڕاستی و دروستی ئەم بڕیارەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی عێراقدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

































































