رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له پاش متمانه به‌خشینی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له 10ی ته‌ممووزی 2019 و ده‌ستنیشانكردنی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییانی هه‌رێم هه‌م دڵخۆش و هه‌میش به په‌له بوون بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، دیاره دڵخۆشی كوردستانیان و په‌له‌كردنیان هانده‌رێكی به‌هێز بوو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كه كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ پێویسته له‌سه‌ر چاكسازیی و ریفۆرمی ئابووری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بنیات بنرێت. هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چه‌نده وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵام له رووی به‌رپرسیارییه‌تی حوكمڕانییه‌وه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركی داڕشتنی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی له ئه‌ستۆ دایه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان و ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیبێت چاكسازیی گشتی بكات، ئه‌وا ڕێزدار مه‌سروور بارزانی زۆر به‌باشی تێگه‌یشتووه كه كات و توانا مرۆییه‌كان له دراو گرنگترن، زۆر به باشی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستانی كردووه، كه پێویستی به بوێری و راستگۆیی له بڕیاردان هه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌ت سیاسه‌تی به‌ژه‌وه‌ندی زۆرینه به‌رامبه‌ر به سوودمه‌ندی كه‌مینه هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش پێویستی به بڕیار و هه‌ڵوێستی سه‌خت هه‌یه، بڕیاری ریفۆرمی سیاسی و چاكسازی ئیداری له هه‌رێمی كوردستان، هه‌م شه‌ڕێكه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان، هه‌میش شۆڕشێكه دژ به كه‌مینه‌یه‌كی مشه‌خۆر، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوویی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ، بووه هیوا و ئومێدێكی زۆر بۆ كوردستانیان به‌گشتی و تێشكشكاندنی ئاڵنگارییەکی گەورە بەرامبەر دابەزینی نرخی نەوت، سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ،هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ناوچەیی و ھەڕەشەی بەردەوامی سەربازی و تیرۆریستی،هه‌روه‌ها دانووستانی درێژخایەنی بەغداد و ھەولێر،بەڵام لە ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵدا دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا لە کارنامەکەیداکە رایگەیاندبوو: ئه‌و هه‌نگاوانه به‌كرده‌یی چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه نه‌هێشتنی نیوه مووچه ، :رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا و رێککەوتن و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت.به‌كرده‌وه چاکسازی ئیداری و بواره‌كانی و ریفۆرم لە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ‌و خەرجی و ھەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایە روو. هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و کارگە و وەبەرھێنان و رەخساندنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ .گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و دروستكردنی به‌نداو و سایلۆو وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و پرۆژەی نوێی گەشتیاری.حکومەتی خەڵک و کوردستان بێ جیاوازی ناوچەیی و بۆ خزمه‌تی هه‌موو كوردستانیان .بەردەوامبوون، کۆڵنەدان و خۆراگری و ڕژدبوو له سه‌ر جێبه‌جێكردنی تەواوی کارنامه وپلانهكانی كابینه‌ی نۆیه‌م و تا ئه‌و كاته‌ی جێ بە جێدەکرێت. بۆیه،هەنگاوەكانی كابینه‌ی نۆ به هه‌وڵ و تێكۆشانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی و تیمه‌كه‌ی له حكوومه‌تی كوردستان لەهەموو سێكتەرەكانی ژیان رەنگدانەوەی هەبووە وەك بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری سەربازی و خزمەتگوزاریەكانی تری ڕێگا و بان و كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ، جگە لەوەش هەڵی كاری رەخساندووە بۆ لاوان بۆ ئەوەی ببنە خاون پیشەیەكی پێشكەوتوو جێگای پەنجەیان دیاربێت لە هێنانە كایەی بوارە جۆراو جۆرەكان، كابینەی دەسكەوت و شەفافیەت جێگای خۆی پێكاو زۆربەی ئەو گۆڕانكاریانەی كردوە، كەلە بەرژەوەندی تاك و تەواوی كۆمەڵگەدا بووە، هاووڵاتیش پێویستە خاڵی وەرچەرخانی ئەو كابینەیە بێت و یارمەتی دەر و رێنماكاربێت لە دەرچوونی یاساكان و بڕیارە گەورەكان. چونكه مێژوو و پاشخانه‌ی سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌م كاروانه خاوه‌ن كهسایهیهكی خاوه‌ن ئیراده و كوردپه‌وه‌ر و نیشتمانپه‌وه‌ر و ماندوونه‌ناسه و خۆراگرانه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌رك و بهرپرسیاریهتییهكن به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی گه‌ل ونیشتیمانهكهیان .