شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
زانایان ڕوونیان کردۆتەوە کە “هەبوونی شوێن بۆ شیرینی” تەنها خوو نییە، بەڵکو وەڵامێکی ڕاستەقینەی مێشکە. تەنانەت کاتێک تێر بووین، مێشک دەتوانێت هانمان بدات بۆ خواردنی شیرینی دووبارە.
باربارا ڕۆڵز، بەڕێوەبەری تاقیگەی توێژینەوەی ڕەفتاری قووتدانی مرۆڤ لە زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەڵێت؛هەمیشە دوای ژەمێک شوێن بۆ شیرینیمان هەیە، چونکە مێشک کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە شەکر و شیرینی و هەستکردن بە پاداشتمان پێدەبەخشێت بە دەردانی هۆرمۆنە دڵخۆشکەرەکان (وەک دۆپامین و سیرۆتۆنین)؛ ئەم دیاردەیە پێی دەوترێت “ئارەزووی شیرینی” کە تیایدا سەرەڕای تێربوونمان لە ژەمە سەرەکییەکە، مەیلی خواردنی شیرینیمان هەیە بەهۆی جۆراوجۆری و چێژوەرگرتن لە شیرینی، کە ڕەگ و ڕیشەی لە سیستەمی پاداشتی مێشک و پێویستی بە جۆراوجۆری هەیە و بە مانای پێویستی ڕاستەقینەی خواردن نییە، بەڵکو بە مانای “ئارەزوویی”یە.
توێژەران دەڵێن :ئەم وەڵامە زیاتر پەیوەندی بە شەکرەوە هەیە؛ هەر بۆیە دوای ژەمێکی قورس بەزۆری ئارەزووی شیرینی دەکەین نەک خواردنی زیاتر. ئەم میکانیزمە ڕەنگە پاشماوەیەکی پەرەسەندن بێت بۆ هەڵگرتنی وزەی زیاتر لە کاتی زۆریدا.


































































