بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
کەشناسی هەرێم، بڵاویدەکاتەوە” ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی کانونی یەکەم، ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١- ٢ پلەبەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.”
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١ بۆ ٢ پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ :١١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٤ پلەی سیلیزی
































































