موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
قائیمقامی قەزای سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە بەردەوامی هەوڵەکانی لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ، دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو داگیرا کە خۆی لە خۆراک و ماددی پاککرەوە دەبینێتەوە .
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی سیدەکان، ئاشکرای دەکات، ئەو کەلوپەلانەی دەستی بەسەرداگیرا نزیکەی سێ تۆن بوو، لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە لە شوێنی تایبەت لە نێوبردران .
دووپاتی لەوەکردەوە، هەمیشە لەسەر هێڵ ئەبین و شەونخوونی ئەکەین تا سەلامەتی و گیانی هاووڵاتییانمان پارێزراوبێ، لیژنەکانی ئێمە چاوکراوە ئەبن بۆ ڕێگری کردن لە ساغ کردنەوەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، چونکە پەیووندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی هاووڵاتییانەوە هەیە .
ئیحسان چەلەبی، گووتیشی:” سیدەکان ناوچەیەکی فراوانە، بۆیە لیژنەکەمان لە تەواوی شوێنەکان چاودێری فرۆشگاکان دەکەن جیا لە سەنتەری قەزا، ناحیەی کانیەڕەش و گوندەکانیش . داواکاریشین لە هاووڵاتییان لەهەر حاڵەتێکی هاوشێوە بە زووترین کات لیژنەکانمان ئاگادار بکەنەوە تا لێپێچینەوە لەگەڵ فرۆشیاران بکەین”.

































































