زاری کرمانجی :
دووباره ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی وڵاتی چینی گرتەوە و تەنیا دوێنێ ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.
نووسینگەی تەندروستیی نیشتمانیی پەکین ڕایگەیاند:” ئاماری دوێنێی تووشبووانی کۆرۆنا 31 هەزار و 454 کەس بوون، کە 27 هەزار و 517 حاڵەتیان بێ نیشانە بوون.”
ئەگەرچی حکومەتی چین لە پێناو کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە ڕێکاری توندی گرتووتە بەر، وەلێ ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی لە نێو دانیشتووانی ئەو وڵاتە بڵاو دەبێتەوە.
ئامارەی دوێنێ چین، زیاترە لە ژمارەی پێوانەیی پێشوو کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە شەنگەهای تۆمارکراوە کە ژمارەکە گەیشتە 29 هەزار و 390 تووشبوو.