محەممەد مەحموود- سۆران:
بەپێی ئامارەکانی بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری لە سۆران ، مانگی 12 زیاتر لە 300 کەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوسەرگیریان کردووە ، بەراورد بە مانگی 11 ئامارەکە کەمیکردووە.
د. وریا محەمەدەمین، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە کۆی ئەو پشکنینە خوێنانەی لە بنکەکەمان تۆمارکراون لە مانگی 12 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 310 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، لەو ڕێژەیەش 5 کەسیان هەڵگری تالاسیما بوونە، بەپێی ئەو ئامارەش بێت مانگی 11 ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنووری ئیدارەی سۆران چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری زیاتربووە له مانگی 12″.
د. وریا محەممەدەمین ، گوتیشی ” لە نێو ئاماری هاوسەرگیری ئەو مانگە 5 کەسیان هەڵگری تالاسیمابوونە، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، ئەو ئامارەشی خستەروو کە تایبەت بوو بەو کەسانەی لە رێگەی نیشنگەکانەوە هاتوونەتە سۆران و 18 کەس پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە و 33 کەسیش لەوانەی لە رێگەی چاودێرییەوە نێردرابوون پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدراوە.


































































