زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، ڕایگەیاند:” بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ کە هاونیشتیمانیانمان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روو لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن وە لەبەر ئەوەی بەفر لە زۆربەی چیاکان داباریوە، گۆڕانکاری سروشتی دروست دەبێت و بەفر نیشانە و هێماکانی ئاگادارکردنەوە دەشارێتەوە، تکایە ئاگاداربن کە، لەکاتی گەشت و خۆشی و گەشتی شاخ رەوی لە نێوسروشتی جوان و بوونی بەفر لەناوچە شاخاویەکان، داوا لە هاونیشتیمانیان و گروپە شاخەوانیەکان دەکەین نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگەمینەکان نەکەونەوە و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن.
عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی کار و باری مینی هەولێر، داواشی لە هاونیشتیمانیان کرد کە، لەکاتی دەرکەوتنی مەترسی( مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی ) بەمەبەستی وەرگرتنی رێنمایی پێویست، دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بەهێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە( ١٨٢ ) بکەن کەبێبەرامبەر لە ٢٤کاتژمێردا هێلەکە کراوەیە بۆخزمەتی هاونیشتیمانیان.
گووتیشی:” تیمەکانی فریاگوزاری و شارەزایانی بواری هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی ئامادەکراون بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان لە کاتی پێویستدا. هیوای خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموان دەخوازین.

































































