زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، کەوا سبەی پێنجشەممە ٢٥ی كانوونی يەکەمی ٢٠٢٥، تەنها بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، دەڵێت:” ڕۆژی دواتر واتە هەینی ٢٦_١٢_٢٠٢٥، دەروازە لەبەردەم گەشتیاراندا کراوە دەبێت، واتە ڕۆژی هەینی دەوام لە دەروازە ئاساییە.
دەروازەکە، دووپاتی لەوەکردۆتەوە، ماوەیەکە حکوومەتی تورکیا خەریکی چاککردن و درووستکردنی ڕێگای سەرەکی دەروازەی دەرجیک – زێتە، بۆیە ناوە ناوە هەندێک ڕۆژ پێویستییان بەوە دەبێت ڕێگای دیووی خۆیان دابخەن، بەمەش گەشتکردن لەو ڕۆژە دەوەستێت، ئەگینا هیچ گرفتێک لە دیووی دەروازەی زێت نییە و کراوەیە.































































