زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی كانوونی دووەمی 2025، لە دیوانی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، لە ڕێورەسمێكدا وەك قۆناغی پێنجەم بە شێوەی تیروپشك دەستكرا بە دابەشكردنی دوو هەزار پارچە زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی فەرمانگە و دامودەزگاكانی سەنتەری شار، ئەوانەی كارتی زانیارییان سەنتەری شاری هەولێرە.
لە رێورەسمەكەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ناویان لە تیروپشك گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی، تیشكی خستەسەر ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تاوەكو ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان زیاتر لە 60 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە و هەموو ئەو فەرمانبەرانەشی دابەشكردنی زەوی دەیانگرێتەوە دەگاتە ( 120 بۆ 125 هەزار ) فەرمانبەر.
بۆ بینینی ناوی ئەوانەی پارچە زەوییان بۆ دەرچووە، كلیك لە سهر ئهم لينكهى خوارهوه بكهن
https://drive.google.com/file/d/1UmMKR1kSqwkh9c2_kaeLnDx0Wg8mwN0n/view

































































