محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین /هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند“ لە بەردەوامی هەولەکانمان بۆ پاککردنەوەی ناوچە مین رێژکراوەکان و کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتییان، لەلایەن تیمەکانی لەناوبردن EOD، سەر بە بەرێوەبەرایەتییمان، لە سنووری ناحیەی سیدەکان و قەزای کۆیە نزیکەی 50 مینی دژە کەسی و چەند تەقەمەنیەکی جەنگی بەسەرکەوتوی لەناوبردران“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر راشیگەیاند“ ئەو مین و تەقەمەنیانەی ئەمڕۆ لە ناوبردران لە ئەنجامی کاری مینپاکی لە لایەن تیمەکانی مینلابەری لەو سنوورە دۆزرابوونەوە، بە لەناوبردنیشیان کاریگەری زۆری دەبێت، لەسەر پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان لە ناوچەکە.