زاری كرمانجی – سۆران :
دوای ڕوودانی كارەساتی لافاوەكە لە قەزای چەمچەماڵ و تەكیە و شۆڕش، دەزگای خێرخوازی بارزانی وەك هەموو جارێك لە چوارچێوەی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەیەكی خۆیدا، بە هانای لێقەوماوانەوە چوون و هاوكارییان گەیاندە ئەو شوێنانەی لافاو زیانی پێگەیاندن .
ئیسماعیل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رایگەیاند “تیمەكانی ئێمە هەر لە شەوی ڕوودانی كارەساتی لافاوەكە لە قەزای چەمچەماڵ ئامادە بوون و بە شێوەیەكی مەیدانی دەستیان بە گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان كرد.”
هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی سێ ڕۆژی كاركردنی بەردەوامدا (لە 10 تا 12/12/2025)، هاوكارییەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر لێقەوماواندا دابەش كراون:
كەرتی خۆراك و پێداویستی ناوماڵ :
ژەمە خۆراكی ئامادەكراو: 2800 ژەم لە چەمچەماڵ، 900 لە تەكیە و 400 لە كەلار دابەشكراون.
سەبەتەی خۆراك: 1000 سەبەتە دابینكراوە، كە بۆ هەر خێزانێك 2 كارتۆن بووە.
سێتی چێشتخانە: بۆ 500 ماڵ دابینكراوە (بۆ هەر ماڵێك 1 دانە).
كەرتی پۆشاك و گەرمكەرەوە:
پاكێجی جلوبەرگی زستانە: 3000 كارتۆن، بە شێوەی 4 كارتۆن بۆ هەر خێزانێك.
بەتانی: 3000 دانە، بۆ هەر خێزانێك 5 دانە.
دۆشەك: 1600 دانە، بۆ هەر خێزانێك 3 دانە.
نەوتی سپی: 25000 لیتر دابینكراوە، بۆ هەر ماڵێك 40 لیتر.
سۆپای گەرمكەرەوە: بۆ 500 ماڵ (بۆ هەر ماڵێك 1 دانە).
كەرتی تەندروستی و پاككردنەوە:
پاكێجی پاككەرەوە: 2000 پاكێج، بۆ هەر خێزانێك 2 دانە.
سێتی ئاوی خواردنەوە: 3000 سێت، بۆ هەر خێزانێك 4 سێت.
تانكەری ئاوی پاكی خواردنەوە: 96000 لیتر ئاو دابینكراوە.
پاككردنەوەی ماڵەكان: 320000 لیتر ئاو بۆ پاككردنەوەی ناو ماڵەكان بەكارهاتووە و نزیكەی 135 ماڵ لە پاشماوەی لافاو پاككراونەتەوە.
* دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی ڕەوشەكە و گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانانەی كە بەهۆی لافاوەكەوە زەرەرمەند بوون، تاوەكو دۆخی ژیانیان ئاسایی دەبێتەوە.
































































