محەممەد مەحموود – سۆران :
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ خولی یەکەم کۆتاییان پێدێت و قوتابخانەکان دەچنە پشووەوە تاکو ساڵی نوێ، له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش زیاتر له 63 هەزار قوتابی بەشداریان لە تاقیکردنەوەکان کردووە .
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان له بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە بازنەی یەکەم کە لە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم دەخوێنن، ١٩هەزار و ١٧٨قوتابین، له
پۆلی چواری بنەڕەتی تاکو دوازدەی ئامادەیی ٦٣ هەزارو ٤٦٣ قوتابی بەشداربوونە له تاقیکردنەوەکان، قوتابییانی باخچەکانیش به گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٤هەزار و ١٥٦ قوتابین ، کۆی گشتی قوتابییان بە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن پێکدێت له ٨٨ هەزارو ٩٧٥ قوتابی.
پشووی ناوەکاندەکانی خوێندن لە سبەی دەستپێدەکات و ڕۆژی ٤-١-٢٠٢٦ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات.


































































