نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەم نزیکانە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، کە تێیدا هاووڵاتییان دەتوانن منداڵەکانیان تۆمار بکەن و ناوی مردووان بسڕنەوە و گواستنەوەی فۆڕمەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوە دا، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە مانگی حوزەیرانی 2025ـەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا نزیکەی 94%ی هاووڵاتییان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە. ئەو گوتی: “هەندێک لە هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی یان لە دەرەوەی وڵات بوون نەیانتوانیوە فۆڕمەکانیان نوێ بکەنەوە، بەڵام دوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە، ئێستا دەتوانن فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە

































































