زاری كرمانجی-ڕواندز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بڵاوی كردەوە: ” دوای ئاگادار كردنەوەی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕواندز، بنەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی وەرتێ بە هەبوونی راوچیەك لە بناری چیای كارۆخ.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دەست بەجێ مەفرەزەی بنكەكە چوونە شوێنی ڕووداو و توانیان كەسێك دەستگیر بكەن كە چوار كەوی بە تاپر ڕاو كرد بوو، دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

































































