زاری كرمانجی-سۆران
لە شەوی ڕابردوو شەپۆلێكی سارد و بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكانی حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە، تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران دەستیان كردووە بە كردنەوەی ڕێگاكان و پڕژاندنی خوێ بۆ ئەوەی بەستەڵەك دروست نەبێت.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەشەوی ڕابردوو شەپۆلێكی سارد و بەستەڵەك و بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، بەتایبەتیش لە سنووری حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان، تیمەكانی بەفر راماڵینی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیان كردووە بە كردنەوەی ڕێگاكان”.
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەشڵێت: ” ئەو شوێنانەی لە ڕێگاكە بوونەتە بەستەڵەك لەلایەن تیمەكانمان خوێ بەكاردەهێنرێت.
































































