وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ نزیكەی کە 184 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە کراوە. ئۆتۆمبێلەكانیش هی چەندین وڵاتن لەوانە ئەمهركی، فهڕەنسی، بەریتانی، ئەڵمانی، چینی، ژاپۆنی، كۆری.
نه‌وزاد شێخ کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمساڵ زیاتر لە 183 هەزار و 800 ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە کراوە و پێشبینی دەكەین ئامارەكە زیاتریش بێت.
لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكرابوو، لە ماوەی چوار مانگدا 69 هەزار ئۆتۆمبێلی دیكە هاوردە كراوە.
ئاماژەی بەوەش دا: له‌ساڵی 2024 ـدا 172 هه‌زار و 231 ئۆتۆمبێل هاورده‌کراون، بەڵام به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل له‌مساڵدا زیادی کردوه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ده‌روازی فه‌رمییه‌کانه وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردسان سه‌رجه‌میان لێره بمێننەوه، به‌ڵکو به‌شێکیان ده‌برێنه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
بەرێوبەری گشتی بازرگانی، ئاشكراشی كرد، 932 کۆمپانیا مۆڵه‌تی بازرگانییان بۆ هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دەشڵێت: “هه‌ر کۆمپانیایه‌ک ئۆتۆمبێل هاورده بکات ده‌بێت پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنوێنییەكان بێت و پێویسته ئۆتۆمبێله‌که بڕاوه و سووتا و ژێرئاوکەوتوو نه‌بێت و له‌هه‌مانکاتدا پێویسته ڕێژه‌ی 5%یه‌ده‌گی ئەو جۆره ئۆتۆمبێله‌ی که هاورده‌ی ده‌کات بیهێندرێته هه‌رێمی كوردستان.”


































































