زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردۆتەوە، لە دیدارەکەدا کە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو و سوپاس و پێزانینی خۆی نیشاندا لەو پاڵپشتیە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی بۆی هەبووە لە پێناو سەرخستن و پێشڤەچوونی ئەرکەکانی لە عێراقدا.
بارەگای بارزانی، ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق و پشتگیریان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێکهاتەکانی عێراق لە پێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.


































































