زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕایگەیاند، لە سبەی سێشەممە کارەکانمان ڕادەگرین داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە،کەوا بە هۆکارى كۆتايى هاتنى ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2025/12/23 هۆبەی ژمێریاری بەشی توماری بەرێوەبەرایەتیەکەمان، لە دوای کاتژمێر 10 کارەکانی ڕادەگرێت. ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەوەستێت.
هاتووچۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

































































