کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلای دەکرێتەوە
زاری کرمانجی :
سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا دەستیان بە كۆبوونەوەیەكی گرنگ كردووە بە مەبەستی هەڵبژاردن و دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، سەرکردەکانی شیعە، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دیاری کردنی بەربژێرێک بەمەبەستی کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران .
كۆبوونەوەكە لی ئەمشەو لە ماڵی هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئەنجام دەدرێت، وەك چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی هەڵبژاردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، هەروەها بارودۆخی گشتی و ناوچەكە و كاریگەرییەكانی بۆ سەر عێراقیش تاوتوێ دەكرێت.
ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە كە تا دێت فشارە سیاسییەكان بە مەبەستی دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەر لە بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر دەبێت كە بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ناوی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق لەنێو ماڵی شیعە یەكلایی نەبووەتەوە .

































































