سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قاهیرەی پایتەختی میسڕ و پێشوازیی گەرمی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسڕ، دەنگدانەوەیەكی گەورە و فراوانی لەناو ڕاگەیاندنی میسڕیدا هەبوو، ئەمەش قووڵایی پەیوەندیی مێژوویی و سیاسیی نێوان میسڕ و هەرێمی كوردستان دەردەخات.
سەردانەکە لەلایەن ئاژانس و دەزگا راگەیاندنە ناودارەكانی ئەو وڵاتە وەك (ئەهرام، یەوم ئەلسابع، ئەلوەتەن، ئەلدەستوور، سەوت ئەلئوممە) جگە لە پەخشی چڕوپڕی تەلەڤزیۆنی لە كەناڵەكان، دیارترینیان كەناڵی (ئەلحەیات) كە بەپەلە و بە وردی سەردانەكە و پێشوازییەكەی گواستەوە و تیشكیشی خستە سەر ئاماژە سیاسییەكانی ئەو سەردان و دیدارە.


































































