30 شوێنی بازرگانی بەهۆی نەبەستنی پێوەری ئاو، مانگانە بە بڕی جیاواز لە لایەن فەرمانگەی ئاو سزا دەدرێن و غەرامە دەكرێن و ناوی شوێنەكان و بڕی غەرامەكانیشیان ئاشكرا دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، بڵاوی كردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە بە تایبەت شوێنە بازرگانییەكان لەمەودوا مانگانە سزا و غەرامەی تایبەت دەكرێن.
ئاشكراشی كردووە ئەو شوێنە بازرگانییانە كە 30 جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت بەهۆی نەبەستنی پێوەری ئاو سزا دەدرێن.
ئەم شوێنانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە لەمەودوا مانگانە بەم شێوەیە غهرامە دەکرێن:
١. سهرتاشخانەی پیاوان ١٠,٠٠٠ دینار
٢.ئارایشگای ئافرتان ١٥,٠٠٠ دینار
٣.سەوزه فرۆش ١٠,٠٠٠ دینار
٤.جوانكاری، پێداویستی ماڵەوە، خواردەمەنی ٥,٠٠٠ دینار
٥.ماسی فرۆش١٥,٠٠٠ دینار
٦.ساردەمەنی ١٥,٠٠٠ دینار
٧.مریشك فرۆش ١٥,٠٠٠ دینار
٨.گوشت فرۆش١٠,٠٠٠ دینار
٩.چایخانەی بچووك ٥,٠٠٠ دینار
١٠.كافتریا و گازینو ٢٠,٠٠٠ دینار
١١.فڕنی نان، سەموون – بچووك ٧,٥٠٠ دینار
١٢.فڕنی نان و كێك – گەوره ١٥,٠٠٠ دینار
١٣.چێشتخانەی میللی ١٥,٠٠٠ دینار
١٤.چیشتخانەی گەشتوگوزاری بێ باخچه ٢٥,٠٠٠ دینار
١٥.مۆلیده ١٠,٠٠٠ دینار
١٦.به نزینخانەی به تەنیا ١٠,٠٠٠ دینار
١٧.نهمامگەكان ٢٥,٠٠٠ دینار
١٨.شیرنەمەنی و ساردەمەنی (دروستكردن و فروشتن) ٢٥,٠٠٠ دینار
١٩.بەرگدروو، زێرینگر، مینی ماركیت، جلوبەرگ، چەرەزاتی بچووك، مۆبایل و كۆمپیوتەر ٥,٠٠٠ دینار
٢٠.تورشی فرۆش ١٥,٠٠٠ دینار
٢١.چەرەزاتی گەوره ٢٠,٠٠٠ دینار
٢٢.سەنتەرەكانی وەرزش ٣٠,٠٠٠ دینار
٢٣.هۆڵی ئاهەنگ گێڕان ٣٠,٠٠٠ دینار
٢٤.پەیوەندییەكان (بنكهكان و بورجهكان) ١٥,٠٠٠ دینار
٢٥.شوێنی چاككردنەوەی کەلوپەلی كارەبایی و ئاوی ٥,٠٠٠ دینار
٢٦.فیتەر و و دارتاش و پەنجەرچی و ڕوونگۆڕ ١٠,٠٠٠ دینار
٢٧.پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ١٠,٠٠٠ دینار
٢٨.گەراجی ئۆتۆمبێل ٥,٠٠٠ دینار
٢٩.نۆرینگەی پزیشكی، دەرمانخانه، تاقیگه، تیشك (بچووك) ١٠,٠٠٠ دینار
٣٠.كۆگاكان ١٥,٠٠٠ دینار
ئاوی سۆران جەختی كردووەتەوە، لەو بڕیارانەی سەرەوەش داشكانی 20% ی بۆ دەكرێت بەو مەرجەی شوێنەكان پابەندبن به بەستنی پێوەری ئاو و تۆماركردنی.
































































