زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشكرای دەكات سەرەڕایی هاتنی وەرزی سەرماو باران بارین كەچی پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان لە سەنتەری شار و شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان كاری سەرەكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بەمەش چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارو شارۆچكەو گوند و ڕێگا سەرەكییەكان كاركردن تیاندا بەردەوامی هەیە، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكە لە بەرنامەو پلانی جێبەجێ كردندان”.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕەتیشی دەكاتەوە: “بەهۆی سەرماو سۆڵەو بەفر و باران بارین پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكە ڕاگیرابن، بەڵكوو بەپێی پلان و بەرنامەو بارودۆخەكە پڕۆژەكان بەردەمیان دەبێت.
































































