زاری کرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری تەندروستی و خۆراك سوودەكانی وەرزش كردن بەر لە خواردنی بەیانیان دەخەنەڕوو:
دەبێتە هۆی ئامادەکردنی گەدە بۆ هەرسکردنی هەموو خۆراکە چەورەکان و دوورکەوتنەوە لە هەر کێشەیەک کە لە کاتی هەرسکردندا ڕوودەدات.
دابەزاندنی کێش و سووتاندنی کالۆری، ڕزگاربوونلە چەوری کەڵەکەبوو.
یارمەتی ماسولکەکان دەدات بۆ هەڵمژینی گلوکۆز، ئەمەش یارمەتیدەرەبۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی ئەنسۆلین لە نەخۆشانی شەکرەدا.
ڕۆیشتن لە پێگەیەکی زەپۆشدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ماسولکەکان کەمدەکاتەوە، وەک درەنگ خەوتن و زیانەکانی خۆراکی خراپ.
چالاككردنی ههموو پرۆسهكانی ئۆکسان و زیادكردنی چالاكی جگهر و باشتركردن و چالاككردنی پرۆسهكانی سوتاندنی چهوری و میتابۆلیزم.
کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ماسولکەکان، ڕزگاربوون لەو چەوریانەی کە دەکرێت بەهۆی شەکرەکانەوە دروست بێت.
سەرەڕای هەموو ئەم سوودانە، چەند خاڵێکی نەرێنیش هەن، لەبەرئەوە کەسی وەرزشکار دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکات و زیادەڕەوی لە مەشقەکاندا نەکات، بەوپێیەی کەمبوونەوەی وزەی هەڵگیراو لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەرنجی کەسەکە و بە درێژایی ڕۆژ ماندوو دەردەکەوێت.
تم الإرسا

































































