زاری كرمانجی-سۆران
نووسینگەی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی (LDS)ی ئەمریکی، لە ڕێکەوتی 21\12\2025 و لە چوارچیوەی پڕۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستییانی تایبەت، کورسیی جووڵاو(ویلچەر) و ڕەوڕەوەی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە هەولێر دابین کرد.
پڕۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستیی تایبەت، پڕۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریکی كە لە ڕێكەوتی 18/2/2015 دەستی پێ کردووە. پڕۆژەكە بریتییە لە دابەشکردنی پێداویستییەکانی گواستنەوە، وەک: کورسیی جووڵاو (ویلچەر)، شەقڵە، ڕەوڕەوەی چوارپێچکە و گۆچان، كە تا ئێستا پڕۆژەكە بەردەوامە و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لێی سوودمەند دەبن.

































































