به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له بانگه‌وازێكدا بۆ نوسه‌ر و رۆشنبیر و خوێنه‌رانی كتێب رایده‌گه‌یه‌نێت” له رۆژی سێشه‌ممه 23-12-2025، ده‌ست دەكەن بە پڕۆسەی وه‌رگرتنی كتێب.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ لهپهیامێكدا بڵاویكردۆته‌وه” بانگه‌واز و په‌یامێك بۆ نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، خوێنه‌ران و عاشقانی كتێب و كتێبخانه، ناوه‌ند و ده‌زگا و كتێبخانه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبیان بۆ كتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ ڕاگه‌یاندبوو یاخود به‌ڵێنیاندابوو كتێبه‌كانی كتێبخانه‌كه‌یان ببه‌خشن، ئێمه له ڕۆژی سێشه‌ممه 23-12-2025، تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو واته 1-1-2026 ڕۆژانه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 3ی پاشنیوه‌ڕۆ چاوه‌ڕوانتانین و له خزمه‌تاندا ده‌بین بۆ وه‌رگرتنی كتێبه‌كانتان.”
ئەوەش لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” جارێكی دیكه سوپاسی خه‌مخۆری و دڵسۆزی هه‌مووان ده‌كه‌ین له یه‌كه‌م ساتی روداوكهوه تا ئێستا هاوخه‌م و پشتیوانمان بوون و خۆویستانه كه‌مپینتان ڕاگه‌یاند یان بڕیارتاندا كتێبی كتێبخانهكانتان ببه‌خشن به چه‌مچه‌ماڵ.”

































































