زاری كرمانجی-دیانا
ئەگەرچی چەند ڕۆژێك بوو نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە بوو، بەڵام مریشك فرۆشێك ئاشكرای دەكات لە ئێستادا جارێكی دیكە نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ سەرووی 3200 دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بۆ خوار 2950 دینار دابەزیووە، بەردەوامیش نرخەكەی دادەبەزێت”.
ئاشكراشی كرد: “هۆكاری دابەزینی نرحی مریشكی زیندوو لە ئێستادا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە ئێستادا مریشك لە كێڵەكانی پەلەوەری زیادی كردووە، ئەوەش كاریگەرە لەسەر دابەزینی نرخەكەی.


































































