پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” تەواوی ئەو ڕێگایانەی مەترسی دارمان و داڕووخانیان لەسەر بوو، لەلایەن تیمەکانمان پێش هاتنی باران و دەستپێکردنی سەرما پاک کراونەتەوە .
ئەندازیار خوسرەت سادق دری ڕوونیشی کردەوە:” ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەرە بەتایبەت (گەلی عەلی بەگ) لە ئێستادا ئامێری پاککردنەوە کار دەکەن و قەراخ ڕووبارەکە پاک دەکەنەوە، بەڵام ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبوونی لافاویان لێ بەدی دەکرێت لە سنووری قەزاکانی (چۆمان و مێرگەسۆر و قەزای ناوەندی سۆران ) بە تەواوی پاک کراونەتەوە.”
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران ئەوەشی خستە ڕوو:” هەر سێ کەرتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە سنووری ئیدارەی سۆران لە ئامادە باشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.”