كارنامەی ڕۆژی سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بڕگەی سێی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر پابەندییە داراییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ.
لەکۆبوونەوەکەدا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم تاوتودەکرێت، بەتایبەتی پرسی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوتی کە لەکۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.































































