وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ئەژین غەفار
ماڵپەی تەندروستی (دکتۆری تۆ)، زیانەکانی ئاڵوودەبوون بە ماددە کحولییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئاڵوودەبوون بە کحول وەک نەخۆشی ناسێنردراوە.
ئەو سەرچاوەیە لەبارەی زیانەکانی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ماددە کحولییەکان دەڵێت: کحول گۆڕانکاری نەرێنی لە کارەکانی دەمار و مێشک دروست دەکات و هۆکارێکە کەسی ئاڵوودەبوو کۆنتڕۆڵی کردارەکانی لەدەست بدات.
ئاشکراشی دەکات جگە لە زیانەکانی لە دەستدانی هۆشیاری، لاوازبوونی تەرکیز، ژانەسەر، ڕشانەوە، کحول کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆئەندامی دەماریش دادەنێت. بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، زیانەکانی کحول نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەرس و گەدە، جگەر، دڵ، شەکرەشی بەدواوە دێت.































































