زاری كرمانجی-دیانا
مووچەخۆرانی دانیشتووی سەنتەری ناحیەی دیانا داواكارن چەند ئامێرێكی ڕاكێشانی پارەیان بۆ دابنرێت.
وەك بۆ زاری كرمانجی ئاماژەی بۆ دەكەن: ” ئەگەرچی چەند ئامێرێكی ( ATM ) ڕاكێشانی پارە لە دەوروبەری ناحیەی دیانا هەن، بەڵام بەهۆی دوورە دەستی و دروستبوونی قەڕەباڵغی لەكاتی وەرگرتنی مووچە گرفتیان بۆ دروست دەبێت.
داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و پڕۆژەی (هەژماری من) چەند ئامێرێكی ڕاكێشانی پارە لە دیانای كۆن و گەڕەكی نەهری و شەقامی گشتی زۆسك دابنرێن، وەك ئاسانكارییەك بۆ مووچە خۆرانی سنوورەكە.


































































