زاری کرمانجی :
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە بە باشترین سیستەم سێکتەری کارەبا بەرەو پێش ببات و دوای ئەوەی دیراسەی سیستەمی چەند وڵاتێکی پێشکەوتوو کرا لە بواری کارەبای نیشتمانیی، یەکێک لەو سیستەمانەی زۆرترین کاری پێ دەکرێت و سەرکەوتوو بوو سیستەمی پێوەری زیرەکە .
عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی زیرەک ڕاگەیاند:” لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی لە قۆناخی کۆتایی دایە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٢٠ هەزار پێوەر بەستراوە و تەواوی ئەو گرفت و کێشانەمان چارەسەر کرد کە لە سەرەتای پرۆژە بۆ هاوبەشان دروست بوو.”
سەبارەت بە دادگەری لە دابەشکردن و کەمکردنەوەی سەرپێچی عەلی ئیسماعیل ڕایگەیاند، یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکان بۆ هاوبەشان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک خوێندنەوەی هەڵەی تێدا نییە و سەرپێچی و زیاد بەکارهێنانی کارەباش ڕاستەوخۆ ئەو سیستەمە قبووڵی ناکات ، ئەمەش وای کردووە هاوبەشانی کارەبا سوودمەندی یەکەم بن تێیدا.