محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران لە ڕێگەی زاری کرمانجییەوە باسی گرنگی پڕۆژەی رووناکی و کۆی گشتی هاوبەشانی کارەباو ئەو پارەیە دەکات کە بۆ هاوبەشانی کارەبا هاتۆتەوە و دەڵێت ” له ئیدارەی سۆران 94 هەزار هاوبەشی کارەبامان هەیە، 39 هەزار هاوبەش کارەبای بۆتە 24 کاتژمێری و بەوەش ڕێژەکەی دەکاتە %41 “.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران ئەوەشی روونکردەوە کەوا پڕۆژەی رووناکی بۆتە ماییەی کارئاسانێکی زۆر بۆ ئەوان و دەڵێت ” وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، ئەرکی تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای زۆر ئاسان کرووە، ئێستا کارەبا لە رووی بەرزی و نزمی یەک ئاستی هەیە لەو شوێنانەی بۆتە 24 کاتژمێری، ئەمەش وادەکات بارگرانی لەسەر وێستگەکانی کارەبا کەم بکاتەوە”.
ئەردەوان ئیبراهیم، ئاماژە بەوەشدەکات لەوەتەی کارەبای سۆران و دیانا بۆتە 24 کاتژمێری هیچ گۆڕەرێکی کارەبا نەسووتاوە، کێشەی ئۆڤەر لۆدیشمان چارەسەر بووە، ئەمەش بەهۆی سوودی پڕۆژەی رووناکی بووە.

































































