زاری كرمانجی-سۆران
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگهیاندووه: “نووسراو کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 10 بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”
ئاماژەی بەوەشكردووه، لە ڕێگەی نوێنەری وەزارەتی دارایی و بە نووسراوی فەرمی پارەکە لە ڕێگەی بانکی منارە بە کاش دەگوازرێتەوە و دەخرێتە سەر هەژماری دارایی فیدراڵ.
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا هەردوو لیستی مووچەی مانگی11 و 12ی مووچەخۆرانی ڕەوانەی دارایی فیدراڵ کردووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کرد: “چاوەڕوانن لەم هەفتەیەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت کە بڕی تەمویلەکە سەرووی 941 ملیار دینارە.”

































































