شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەرنامەیەکی نوێی ئاشکرا کرد کە بەپێی پلانەکە، ساڵانە دوو جار گەنجانی تاراوگە دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان تاوەکو پەیوەندییە ڕۆحی و نیشتمانییەکانیان زیندوو بمێنێتەوە.
شیفا بارزانی، جەختی لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی کردەوە و هاوکات پشتیوانیی خۆی بۆ خەباتی ئاشتیانەی پارچەکانی دیکەی کوردستان دووپات کردەوە، ئەم سەردان و وتارەی شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکانی ئەم دواییەی بارەگای بارزانی و فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانیدا دێت بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد لە ئەوروپا و دروستکردنی لۆبییەکی بەهێز.
شیفا بارزانی، ئامانجی سەرەکیی ئەم هەوڵانەی خستەڕوو گوتی، ”بۆ دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی پتەوە لە نێوان ئەو نەوە نوێیەی کە لە دەرەوەی وڵات گەورە بوون لەگەڵ دۆزی ڕەوای گەلەکەیان، بە ئاراستەیەک کە لەبری توندوتیژی، سوود لە توانای زانستی و دیپلۆماسیی ئەو گەنجانە وەربگیرێت بۆ خزمەتکردنی پرسی کورد
































































