تۆڕی (NBC News) بڵاوی کردەوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە نیازە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مەترسییەکانی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی بالیستیی ئێران ئاگادار بکاتەوە و وەک هەڕەشەیەک کە پێویستی بە جووڵەی خێرا هەیە، وێنای بکات.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسرائیل نیگەرانە لە دووبارە کاراکردنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و چەند بژاردەیەکی سەربازیی بۆ ترەمپ ئامادە کردووە تاوەکو جارێکی دیکە بەرنامە مووشەکییەکەی تاران بکرێتە ئامانج.


































































