زاری كرمانجی :
گەیاندنی كارەبا و راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار و شارۆچكەكان لە پێشینەی كارەكانی وەزارەتی كارەبایە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی كارەباش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشتركردنی ئەم سێكتەرە.
ئەندازیار فارس میرخان محمدامین بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی كارەبا رایگەیاند:” لە ئێستادا چەندان پڕۆژەی تایبەت بە گواستنەوەی كارەبا لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لە تەواوبووندان و لە ماوەكانی داهاتوودا دەكەونە كار و بە تەواوبوونیان دەبێنە هۆی كەمكردنەوەی بارى زۆری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتیمانی و باشتر گەیاندنی كارەبا بۆ هاووڵاتییان.”
بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی كارەبا هێما بۆ هەردوو هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی ئیدارەی سۆران دهكات و دەڵێ:” هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv132 چۆمان- سۆران 45,5٪ تەواو بووە، هەروەها هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv 33 چۆمان-حاجی ئۆمەران 40٪ تەواوبووە.”