بە گوێرەی شیکارییەکی ئاژانسی دویچە ولەی ئەڵمانی دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ چەکداماڵینی میلیشیاکان، زۆر لەو گرووپانەی عێراق رایانگەیاندووە ئامادەن چەکەکانیان دابنێن.
هاوکات فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: ئەمریکا لیستێکی لە کەس و کۆمەڵە چەکدارەکان درووست کردووە کە بە گوێرەی یاسا و سیاسەتەکانی ئەمریکا هێڵی سوورن.
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەردەوامن، ئەمریکا دەیەوێت حکومەتی داهاتوو لە ئێرانەوە دوور بێت. دەشیەوێت میلیشـ.ـیاکان چەکدابنێن و زۆرێک لە میلیشیاکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ چە*کدادان دربڕیوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، چەند کەس و کۆمەڵەیەک هەن کە ئەمریکا نایەوێت هیچ یەک لەوانە ببنە کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق یان لە پێکهێنانیدا بەشدار بن.
































































