نرخی باشترین جۆری نەوتی سپی ماڵان ڕوو لە دابەزینە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو (10) هەزار دینار دابەزیوە.

هەرێم عوسمان، هاووڵاتییەكە كە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كاری بارزگانی نەوتی سپی ماڵان دەكات، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” یەك بەرمیل نەوتی سپی ماڵان كە (220) لیتر لە خۆی دەگرێت و باشترین جۆرەكەی كە لە بەغدادەوە دەهێندریتە كوردستان بە 175 هەزار دینارە، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو بە (185) هەزار دینار بوو.
لە بارەی نرخی جۆرەكانی دیكەی نەوتیشەوە گووتی” دوو جۆری دیكەی نەوت هەیە كە بەرمیلێكی 220 لیتر بە 160 و 170 هەزار دینارە، بەڵام جگە لەوەی بۆنی هەیە فلیلەی سۆپاكەش رەق دەكات، هەر چەندە نرخی ئەوانیش دابەزیوە، بەڵام هاووڵاتییان زیاتر جۆرەی یەكەم دەكرن”.
































































