ئەمڕۆ شەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند؛ شەوی 19 لەسەر 20ـی12ـی 2025، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ یەکەم: لەسەر ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە. دەستبەجێ وەزارەت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.
دووەم: بۆ ئاگاداری ڕای گشتیی، ڕوونی دەکەینەوە کە میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.
































































